یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا فیلیکس زوایری وەک ناوبژیوانی یارییەکەی ئینگلتەرا و هۆڵەندا ڕاگەیاند، زوایر بە تۆمەتی یەکلاییکردنەوەی یارییەکان سزا دراوە، چونکە ناوبژیوانی ئەڵمانی لە ساڵی 2005 بەهۆی تێوەگلانی لە فەزیحەیەکی گەورەدا بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاری تۆپی پێ دوورخرایەوە، زویێر بەرتیلێکی 300 یۆرۆی لە ناوبژیوانێکی دیکە وەرگرتبوو بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ساختەكردنی یارییەکی خولی پلە دوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە پارەی لە سندوقێکی قومارکردنی کرواتی وەرگرتووە کە پەیوەندی بە گروپێکی تاوانکاری ڕێکخراوەوە هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی ساختەکردنی چەند یارییەک بدات، بەڵام دوای دوای تەواوبوونی سزاكەی جارێكی دیكە گەڕایەوە، زوار لە ساڵی 2009 پلەی بەرزکرایەوە بۆ ناوبژیوانی بۆندسلیگا.