میکی ڤان دی ڤینی بەرگریکاری چەپی هۆڵەندی بە گاڵتەجاڕیەوە تەحەدای بوکایۆ ساکای ئینگلتەزی کرد، کە ئەمشەو لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا “یۆرۆی 2024 ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڤان دی ڤین پرسیارێکی کرد کە دەزانێت وەڵامەکەی لە بەرژەوەندی ئەو دەبێت، ئەویش ئەوەیە: “کێ خێراترە ساکا یان من، زۆرترین خێرایی ساکا گەیشتە 33.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەڵام ڤان دی ڤین کەمێک لێی تێپەڕاند بە گەیشتن بە 35.6 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەڵام ئەگەری یەکتربینینیان لە یاریگادا لاوازە، چونکە بەرگریکارەکەی تۆتنهام بەزەحمەت 66 خولەک لە ماوەی 5 یاریدا لەگەڵ وڵاتەکەی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ناتان ئاکێ یاریزانی سەرەکییە لە پۆستەکەیدا.