خەبات: پەریهان عومەر:- بێریڤان سه‌ربه‌ست ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره‌یه كه تا ئێستا به‌شداری له چه‌ندین کاری دراما و شانۆ كردووه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له ساڵی 2007 بوو كه به‌شداری له شانۆگه‌ریه‌ك كرد، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ئێستاش ترسی له شانۆ هه‌یه كاتێك ده‌قێكی قورسی پێ ده‌درێت نه‌كا بیری بچێته‌وه. بێریڤان لە دیدارێکی بۆ (خەبات) وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی بەو شێوەیە دایەوە.
*بۆچی هێشتا درامای كوردی وه‌ك پێویست به‌رهه‌م ناهێنرێت؟ راسته ئێستا به‌رهه‌می كوردی كه‌م ده‌بینین ئه‌میش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر پێوه‌ندی به نه‌بوونی پلانی مادییه‌وه هه‌یه، به‌شێكیش پێوه‌ندی به ده‌رهێنه‌ری بێ به‌ڵێنه‌وه هه‌یه كه پاره‌یه‌كی باشی له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه و هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه.
*له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوو چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی خۆشه‌ویستمان له ده‌ستدا تۆ به مردنی كام هونه‌رمه‌ند زۆر په‌رۆش بوویت؟
سه‌ره‌تا دڵگرانم بۆ كۆچی دوایی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا ماڵئاواییان كرد كه هه‌ر یه‌كێكیان كۆمه‌ڵێك یادگاری جوانیان له هزرو دڵ و ده‌روونی ئێمه‌دا بۆ تاهه‌تایه جێهێشت، ئه‌وه‌ی كه زۆر داخی كردم به دڵمدا هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه كۆچی دوایی سۆلاڤ شه‌یدا و گۆڤار ئه‌نوه‌ر بوو.
*ده‌نگێكی خۆشت هه‌یه چۆنه نه‌بوویته گۆرانیبێژ؟
من ئه‌و هونه‌ره‌م جێهێشتووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگیان زۆر خۆشه، ره‌نگه له ئاینده بیری لێ بكه‌مه‌وه كه گۆرانی بڵێم.
*كام درامات زۆر به‌لاوه جوان بوو كه تۆ به‌شداریت تیا نه‌كردبێت حه‌زت ده‌كرد له‌م درامایه‌دا به‌شدار بیت؟
یه‌كێك له‌و درامانه‌ی كه من زۆر حه‌زم ده‌كرد رۆڵی تیا ببینم درامای “ئادیابین” بوو، ده‌ستخۆشی له ده‌رهێنه‌ری به توانا حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازم كه به‌شدار بوون له‌م درامایه‌دا. خۆشم حەز بەبینینی ڕۆڵێک دەکەم لەگەڵ خۆم و کۆمەڵگە بگونجێت، هه‌ر ڕۆڵێك له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگه نه‌گونجێت لای من جێگەی قبوڵ نییه.
*له درامای “به‌خته‌باران” كه‌سێكی زه‌نگینیت له‌ڕاستیدا كه‌سێكی چۆنیت؟
ڕاسته له درامای به‌خته‌باران رۆڵی ئافره‌تێكی زه‌نگینم ده‌گێرا، به‌ڵام له ڕاستیدا ژیانێكی مام ناوه‌ند ده‌ژیم.