عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی
سه‌ركرده‌ی حه‌كیم نه‌خاسمه له وڵاته فراژۆكان ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ر له گه‌شه‌ی سیاسیی و پێشخستنی سیسته‌می حوكمڕانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بواره جیاوازه‌كان و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌گێڕێت و دیدگه و بیركردنه‌وه‌كانی هانی هاتنه‌ئارای ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سیاسیی، دیپلۆماسیی، ئابووریی ده‌ده‌ن.
لێوه‌شاوه‌یی سه‌ركرده‌ی حه‌كیم یارمه‌تی به‌رقه‌راری ئاشتیی و سه‌قامگیریی ده‌دات و پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات، كه دواتر پاراستنی هه‌ردووكیان بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگن. ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگه‌یه‌كی زانستیدا سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر سه‌ركرده‌ی حه‌كیم، ڕوون ده‌بێته‌وه له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت به‌تایبه‌تی وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد له هاندانی سه‌قامگیریی سیاسیی به شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ر جۆره ململانێیه‌كی تونده، به‌ڵكوو بۆ چاره‌كردنی پرس و كێشه‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر ڕاوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه به‌تایبه‌تتر له‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرسه گرنگه‌كانه‌وه هه‌یه و پێشكه‌وتنی بواره‌كانی ته‌ناهی و سه‌قامگیریی سیاسی‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌ركرده‌ی حه‌كیم به پێی تیۆره سیاسییه‌كان بریتییه له وه‌رگرتنی بڕیار و جووڵه سیاسییه ئامانجداره‌كان كه خوێندنه‌وه‌ی وردیان بۆ كراوه و له دیدگه‌یه‌كی گشتگیر و به‌رفره‌وان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیجییه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگاریی و كێشه و پرسه‌كان به شێوه‌یه‌كی هێمنانه و هاوسه‌نگ، هه‌ڵقوڵاون و له ده‌رفه‌ته جیاوازه‌كاندا توانای به‌هێزكردنی هاریكاریی و متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه و جه‌ماوه‌ر یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
حیكمه‌ت و دانایی ئه‌و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه له سه‌ركرده‌ی سیاسیی‌دا بوونی ده‌بێت و گۆڕه‌پانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ واته له نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و خه‌ڵك و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یشدا له نێوان سیستمی سیاسیی وڵات یان هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵات و هه‌رێمه‌كانی دیكه فره‌وان ده‌كات و جووڵه و مانۆڕه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی، هاوكێشه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان ده‌گۆڕێت و هه‌ر هه‌نگاوێكی ئومێدێكی لێ دێته ئاراوه و نائومێدییه‌كان به ئه‌رێنی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی له كه‌مكردنه‌وه یان ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان و چاره‌كردنی ناكۆكییه‌كان كه ئه‌مه‌یش پێویستی به حیكمه‌تێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر و ئه‌زموونێكی تا ئه‌وپه‌ڕ هه‌یه.
سه‌نگ، قه‌باره و جۆری پێكهاته‌ی كه‌سیه‌تیی بكه‌ره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی و دیپلۆماسیی سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تییانه له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌رفره‌وانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له میانه‌یه‌وه كاریگه‌رییه‌كانیان نیشان بده‌ن. ئه‌و بكه‌ره سه‌ره‌كییانه‌ی ناو گۆڕه‌پانی پێوه‌ندییه سیاسیی و دیپلۆملسییه‌كان به ده‌ر له به‌كارهێنانی هێزی نه‌ریتی كه زیاتر به هێزی سه‌ربازی یان ڕه‌ق ناسراوه، پشت به هێزی به‌ها و بنه‌ما ژیر و حه‌كیمانه‌كان ده‌به‌ستن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی پیاده‌كردن و ته‌وزیفكردنی ئه‌و به‌ها و بنه‌مایانه‌دا ئه‌وانی دیكه بۆ لای ئامانجه‌كانیان ڕابكێشن. ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌رنج بده‌ین و ورد ببینه‌وه، ڕوون ده‌بێته‌وه سه‌رۆك بارزانی خودان ئه‌و لێوه‌شاوه‌یییه‌یه و حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسیه‌تی نه‌رم ده‌كات و له ئه‌زموونی قۆناغه جیاجیاكاندا ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه.
دیپلۆماسی نه‌رم واته هێزی به‌ها و بنه‌ماكان، كه به‌شێكه له كۆی توانا و هێزی وڵاتان، هه‌رێمه‌كان و نه‌ته‌وه جیاجیاكان له پاڵ هێزی نه‌ریتیدا كه به هێزی ڕه‌ق یان هێزی سه‌ربازی و چه‌كداری ناو ده‌برێ، كۆی گشتی هێزی وڵاتان، قه‌واره‌كان و نه‌ته‌وه‌كان پێك ده‌هێنن و به هه‌ردووكیان ویستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان به‌هێزتر ده‌كه‌ن و وڵات و قه‌واره و نه‌ته‌وه‌كان له كه‌وتن و نسكۆ ده‌پارێزن.
حیكمه‌ت له تیۆردا واتا توانای به‌كارهێنانی ئه‌زموون و دانایی و ڕوشدی سیاسیی و كارگێڕی له وه‌رگرتنی بڕیار و بژارده دروسته‌كان بۆ چاره‌كردنی ئاڵۆزیی و كێشه لاوه‌كیی و بنه‌ڕه‌تییه‌كان. ڕوونه سه‌كرده حه‌كیمه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ خۆیان و ئه‌وانی دیكه و دنیای ده‌وروبه‌رییان هه‌یه. ئه‌وان ئه‌و تێگه‌یشتنه ده‌خه‌نه خزمه‌تی وه‌رگرتنی ئیوه بڕیارانه‌ی سوودی گشتییان هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وانی دیكه ڕاده‌كێشێته ناو بازنه‌ی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی و ئامانجه هاوبه‌شه‌كان. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده حه‌كیمه‌كان كه خودانی دیدگه‌یه‌كی كراوه‌ن، ئه‌م دیدگه‌یه وا ده‌كات به‌رده‌وام گه‌شه‌ی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه پێیان وایه سه‌ركردایه‌تی به ته‌نیا بریتی نیه له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكوو په‌یوه‌سته به خزمه‌تكردنی ئه‌وانی دیكه و به‌دیهێنانی توانا گه‌وره‌كان.
جۆزێف نای (Joseph Nye) تیۆریزه‌كاری ئه‌مه‌ریكی له كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ یەكەم جار زاراوەی هێزی نه‌رم (Soft power)ـی داهێنا و پێی وایه ڕاكێشانی ئه‌وانی دیكه پێوه‌سته به ئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری كه‌سیی سیاسیی له میانی ئاراسته و هه‌نگاوه‌كانی و خستنه‌ڕووی ئارگۆمێنته عه‌قڵانی و لۆژیكییه‌كان و دووربینییه‌كه‌یه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش حیكمه‌ت و دانایی به به‌شێكی سه‌ره‌كی هێزی نه‌رم ناو ده‌بات.
ئه‌گه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م پێشه‌كییه‌وه بڕوانینه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و ئه‌و پێشوازییه سه‌رنجڕاكێشه‌ی لێ كرا، به شاهێدی عێراقییه‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كانیان ڕوون ده‌بێته‌وه گوزارشت له حیكمه‌ت و داناییه‌كی قووڵ و ئه‌زمووندار ده‌كات، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كوو حه‌یده‌ر لامی له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت “سه‌رۆك بارزانی باوكی پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراق.” ئه‌م ددانپێنانه شاهێدی هه‌زاران عێراقی دیكه‌یه كه له هه‌موو دۆخه ناله‌باره‌كاندا ده‌ری ده‌بڕن و پێیان وایه به حیكمه‌ت و داناییه‌كه‌ی ده‌توانێت عێراق له ته‌نگژه‌كاندا ده‌رباز بكات و عێراقییه‌كان له لێواری پرسگه‌لێكی نه‌خوازراودا ڕزگار بكات.
ئه‌گه‌ر هێشتا قووڵتر له بكه‌ری سیاسی بڕوانین، كارێزما و سەرنجڕاكێشی دوو تایبه‌تمه‌ندین و پێوه‌ندییان بە بكه‌ری دیپلۆماسییەوە هەیە، كە لایه‌نه‌كانی ناوەكی و خودی لە خۆ دەگرێ و ئه‌و كات و لەوەدا ڕەنگ دەداتەوە كاتێك دەستپێشخەرییەك بۆ بابه‌ت و پرسێكی دیاریكراوی سیاسیی یان ئابووریی ده‌خاته ڕوو، سەرنجی ئه‌رێنی ئەوانی دیكە به لای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ڕادەكێشێ. لایه‌نه ناوەكییه‌كانی كارێزمای كه‌سیی سیاسیی ئەو دیدگە، پێوەر، بەها و نموونە ناوازانەن كە وێنای ڕووخساری دەوڵەت و قەوارە سیاسییەكان دەكات و سەركردەی كارێزما لە ناوخۆدا جێبەجێیان دەكات و لە ئاستی دەرەوەیشدا بەرگرییان لێ دەكات و پشتیوانی‌یان بۆ پەیدا دەكات. ئه‌م ڕاستییه‌یش دووباره به ڕوونی له كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، كاتێك وه‌ك سیمبۆڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی له به‌غدا پێشوازی لێ ده‌كرێت و هه‌مووان په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی سوود له حیكمه‌ت و دانایی و كه‌سایه‌تییه كارێزما و سیمبۆڵییه‌كه‌ی وه‌ربگرن.