جیانلویجی دۆنارۆما گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای ئەوەی لە یۆرۆی 2024 دوورکەوتەوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە گوتی: بەدرێژایی یارییەکە ئێمە زەرەرمەند بووین، بەڵام ئەم تیپە یاریزانی گەنجی زۆر هەیە و باوەڕم وایە داهاتوویان باش دەبێت، هەروەها گوتی: داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئیتاڵیا دەكەین.