لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەبارەی دەرچوونیان لە یۆرۆی 2024 لێدوانی داو بەرپرسیارێتییەكەی گرتە ئەستۆی خۆی، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا دۆڕا و یۆرۆی 2024ی لە قۆناغی 16 بەجێهێشت، سپالێتی دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە گوتی: من ئەو کەسەم کە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرم من ئەو کەسەم کە تیپەکەم هەڵبژاردووە دڵخۆش نیم بەو ئاستەی دەرکەوتین، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: شتگەلێک هەن کە دەبێت کاربکەین بۆ گۆڕینی، بەڵام ئەوەی ڕوویدا فەزیحە نییە وەک ئەوەی هەندێک وێنایان دەکەن، ئێمە لە گروپێکی سەختدا سەرکەوتین، دەبێت لەم بەشداریکردنە فێربین و ئەزموونی زیاتر بەدەستبهێنین.