خەبات: نه‌به‌ز روستایی:- هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا تۆماركرد به ئه‌نجامی 2-1گۆڵ له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2024، سه‌ره‌تا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا ئاستێكی به‌رزیان نیشاندا‌و توانیان له‌خوله‌كی (25) تاكه گۆڵی خۆیان له‌رێگای یاریزان ئیڤان سكرانز تۆمار بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو هێڵی سزا تۆپی پێی گه‌یشت و ئه‌ویش تۆڕی هه‌ژاند. به‌ڵام له‌خوله‌كی 90+5 گۆد بلینگهام یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید توانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له شكستێكی مسۆگه‌ر رزگار بكات دوای ئه‌وه‌ی به‌لێدانێكی مقه‌سی زۆر جوان گۆڵی یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی تۆماركرد، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هه‌ر به‌م گۆڵه نه‌وه‌ستان و له‌سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌می زیادكراو هاری كین به‌لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی ئینگلیزه‌كانی تۆماركرد و به‌م ئه‌نجامه‌ش توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه قۆناغی 8 و له‌وێش رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ده‌بنه‌وه.