خەبات: ئەحمەد تارق:- خانمە گۆرانیبێژ کەژال ئادەمی کە ساڵانێکە لە بواری هونەری گۆرانیبێژیدا بێدەنگە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ خەبات گوتی: لە ئێستادا لە پشووێکدام لەبواری هونەریدا و زۆربەی کاتەکان سەرقاڵی بەخێوکردنی منداڵەکەمم کە جوانترین هەڵبەست و بەرهەمی ژیانی منە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم دیسان درێژە بە چالاکییەکانم لە بواری هونەردا بدەم. کەژاڵ زیاتر لە بارەی بێدەنگی خۆی دواو گوتی: ئەو شتانەی مرۆڤ لە ژیانیدا گرینگیان پێدەدا بە پێی تەمەن و قۆناغە جیاوازەکانی ژیان دەتوانن بگۆڕدرێن. ماوەی چەند ساڵێک دەبێت بە پێویستم زانیووە کاتی زۆرتر تەرخانی خوێندن و بەرەوپێش چوونبم لەبواری ئیش و ژیانی خێزانیم هەر بۆیە وەکو ڕابردوو نەمتوانیووە ئیشی هونەری بکەم.