سهرهتا وتار كۆنفرانسی نێوخۆیی پارتی.. خوێنی نوێ و پێشڤەچوون
ڕانیار وەسانی
پارتی دیموكراتی كوردستان لە 16 ئابی ساڵی 1946 دامهزرا، سهرهتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه، دواتر له كۆنگرهی سێیهمدا له 26/1/1953، له شاری كهركووك بهسترا بڕیار درا ناوی حزب بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان)، پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی دیموکراتی نیشتیمانیی جەماوەرییە، بڕوای بە مافەکانی مرۆڤ، دادپەروەری، گەشەپێدان، فرەیی سیاسی و نەتەوەیی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەیە.
پارتی دیموكراتی كوردستان خەبات دەکات لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی بڕیاردان لە چارەنووسی گەلی کورد و سەرجەم خەڵکی کوردستان، بە شێوازە دیموکراسی و مەدەنییەکان، لەسەر بیروباوەڕو و ڕێبازی بارزانی تێدەکۆشێت و ئەزموون لە گەلانی دیکەش وەردەگرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی كۆنفرانسی ناوخۆیی، دەیەوێت كەسانی نوێ بێنێتە پێشەوە بۆ ئەركی بەرپرسیارەتی لەنێو حزب، بەپێی بڕیاری کۆنگرەی 14 دەبێت كۆنفرانس ئەنجام بدرێت، لەسەر ئاستی لیژنە ناوچەكان و لقەكان، بۆ دیاریكردنی ستافی نوێ بۆ ئۆرگانەكانی حزب.
بۆ كۆنفرانسە نێوخۆییەكانی حزب لیژنەیەک دروست کراوە، كە لە 17 لق ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بۆ ناوچەکانیش، سنووری ئەو لقانەن كە لیژنەی تایبەتیان بۆ دروست کراوە، پارتی دەیەوێت لەڕێگەی كۆنفرانسەوە گرنگی زیاتر بە ئافرەتان بدات، هەر بۆیە %25 بەرپرسیارەتی بۆ ئافرەتان دیاریكردووە، ئەمەش هەنگاوێكی دیكە بۆ هێنانە پێشەوەی ئافرەتان، لەسەرجەم ئۆرگانەكانی حزب.
پارتی حزبێكە لەسەر ئاستی كوردستان ژمارە یەكە، هەر بۆیە هەموو چاوەكان لەسەر پارتین، لای جەماوەر و كادر و هاوڵاتیانەوە، چاوەڕێی ئەوە دەكرێت، گۆڕانكاری بە خوێنی تازە و كەسانی لێهاتوو بۆ سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی حزب بكرێت، ئەو گۆڕانكارییانە ئەوەمان پێ دەڵێت هیچ كادرێك ناتوانێت بەبێ كۆنفرانس بەرپرسیارەتی وەربگرێت، ئەگەر متمانەی كادران وەرنەگرێت، وابڕیارە ئەو كۆنفرانسە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی بۆ ماوەی هەفتەیەك بخایەنێت، هەروەها بڕیارە، جەنابیان ئیمزا لەسەر بەلاغی كۆتایی كۆنفرانسەکە بکات.