دیموكراتی لە عێراق؛ پینەكردنی جلەكەی سەددامە

461

موهەننەد مەحموود شەوقی
مەبەست بە كۆمەڵێك ئامانجی پلان بۆ داڕێژراوی پێشوەختە پێناسە دەكرێت، كە تاك هەوڵی بەدیهێنان و گەیشتن پێیان دەدات، ئەم ئامانجانەش دەكرێت ئامانجی كەسی و هی كەسەكە خۆی بن، یان ئامانجی دامەزراوەیی تایبەت بە كۆمپانیایەكی سەر بەو بن، یان دەزگایەكی گەورە بێت و پلانی داهاتوو بۆ خۆی دابنێت، بەو مەرامەی بەدییان بهێنێت.

ڕەنگە ئامانج لە عێراقی دیموكراتی فیدراڵی نوێدا، بۆ هەمان ئەو ئامانجانە كۆبووبێتەوە، كە لە كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە نیویۆرك لە ساڵی 1999، كۆنگرەكانی پێشوو لە نەمسا و هەولێر، تاكو دەگاتە كۆنگرەی لەندەن لە ساڵی 2002دا دەستی پێ كردبێت، كە بناغەكانی دیموكراتی لە عێراقی نوێی داهاتوودا چەسپاند و هەر 22 خاڵەكەشی وەك بنەمایەك بۆ دەستوورێك دانا، كە دواتر لەلایەن گەلەوە دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەوەی ببێتە بەڵگەنامەی شەرەف، بە مەرجێك ناچاری بكات هەق بە هەموان بدات، مەبەستم بە هەموان لێرەدا، یەكەم گەلی عێراقە، كە نرخی دیكتاتۆرییەتی ئەو دەسەڵاتەی بە خوێن دا، ئەوەی نزیكەی 30 ساڵی خایاند و تووشی چەندین جەنگی كرد، پاشان دەسەڵاتی ڕادەستی نادیار كرد، لەو كاتەی بە گەلێك ڕووبەڕووی ئەمریكا دەبوویەوە، كە ئابڵۆقە و چەكی كیمیاوی كوشتی، ئەو هەژەكانەی پێشتر هەمووی لە كوشتنی كورد لە ئەنفال و هەڵەبجە لە ساڵی 1988دا بەكارهێنا.

با بەپشتبەستن بە خاڵی دووەم لە بیست و دوو خاڵەكەدا، پوختەی كۆبوونەوەی لەندەن هەڵبژێرم، كە لە ڕێگەی ئامادەبووانەوە، پشتڕاستی دەكاتەوە، داهاتووی عێراق و دیموكراتی بەم شێوەیە دەبێت: عێراق وڵاتێكی دیموكراتی، پەرلەمانی، فرەیی، فیدڕاڵییە (بۆ هەموو عێراقییەكان)، لەسۆنگەی پشتبەستن بە چەمكی مرۆیی و شارستانی هاووڵاتیبوون لە عێراقێكدا، كە لەسەر بنەمای جیاكاری نەكردن بەهۆی ئیتن، یان ئایین، یان ڕەگەز یان شۆپ بەرپا دەبێت، كۆنگرە دووپاتی لەسەر پێویستی دانانی دەستوورێكی هەمیشەیی بۆ وڵات كردەوە، كە تێیدا پێكهاتەی گەلی عێراق لەبەرچاو بگرێت و دەسەڵاتەكانی یاسادانان، جێبەجێكردن و دادوەریی لە یەكتری جیا بكاتەوە، پابەندی بنەمای سەروەریی یاسا بێت و مافەكانی مرۆڤ، ئازادییە گشتی و تایبەتەكان بپارێزێت و ڕێزیش لە دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بگرێت.

كەواتە، بیرۆكەكە لە پێشنیاركردنی بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی نوێ، مەبەست، هیوا و ئامانج بوو، پێش ئەوەی ئامراز بێت، كە دواتر بیری (شۆڤێنیزم)ـی بە زمانی سەپاندن و زۆرینە بۆ هێناینەوە، پێكهاتەكانی كردە بنەمای كەمینە، كوردیشی كردە جوداخواز، دوای ئەوەی لە سەردەمی دیكتاتۆرییەتدا بە یاخیبوو تۆمەتبار دەكران، لە میانی زمانی یاساكانی شۆڤێنیزمەوە، كە ڕێگەی پێ دەدات ڕاڤە و بڕیار بدات و بە بڕیارەكانیشی هەموو ڕێساكان وەلا بنێت، كە عێراقی دیموكراتی نوێی لەسەر بنیات نراوە، وەك بیرهێنانەوەی خاڵی دووەم، كە وای بۆ دەچم شێوەی عێراقی دیموكراتی پێكهێناوە، بەلایەنی كەمەوە، بەبێ ئەوەی تەڤلی ناو گەمەی ونگەكانی ڕاڤەكردن بێت!

زیاتر لە دوو دەیە ڕەت بووە و ئێمە هێشتا بە هەمان ئەزمووندا تێدەپەڕین. لەو ئەزموونەشەوە هێشتا دەپرسین، ئایا بەگەنكردنی هاوبەشی لە عێراقی دیموكراسی نوێدا، ئێمەی خستە تەڵەی ڕاڤەكردنەوە؟ یان مێشكی دەسەڵاتدار لە وڵاتدا، ڕێساكانی دەسەڵاتی دوێنێ لەبەر دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی هەمان بیروباوەڕەكان پێگەكانی خۆیان، لەگەڵ ڕواڵەتی گۆڕینی دەسەڵاتداران، یاساكان و شێوەی دەسەڵاتەكاندا بگرن!
و: ڕەمزی میرەكانی