لە كۆی 14 ملیۆن دەنگی جیاكراوە، مەسعوود پزیشكیان، زیاتر لە پێنج ملیۆن و 955 هەزار دەنگی بە دەست هێناوە، هەروەها سەعید جلیلی، زیاتر لە پێنج ملیۆن و 560 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی زانیاریان بە میدیاكان داوە، ئاماژە بەوە دەكەن، كە رێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردندا نزیكەی لە 40%.

دوێنێ، هەڵبژاردنی خولی 14مینی سەرۆكایەتیی كۆمار ئێران، سێ جار ماوەی دەنگدان درێژ كرایەوە، ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، 61 ملیۆن دەنگدەر بوون.

لە سەرەتادا، پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچوون، كە كاندیدەكەی ریفۆرمخوازەكان كە مەسعوود پزیشكیان، دوو كاندیدەكەی نەریتخوازەكان كە محەمەد باقر قالیباف و سەعید جەلیلی، یەكێك لەوانە دەنگی 50% دەنگدەران بەدەست بهێنێت.