خەبات:ڕۆشنا عەلی:- تینا رامیرز ڕاهێنەری نێودەوڵەتییەو سەرۆكی ڕێكخراوی هارد وایردە Hard wired كە رێكخراوێكی قازانج نەویستەوكاری ڕاهێنان بە ڕاهێنەران دەكات لەبواری پەروەردەو فرە كلتوری و ئاینی ونەتەوەیی و بەڕیوەبردنی پۆل لەسەر بنەمای جیاوازی تاكە كەسی. كاری ڕاهێنانییان لە سیانزە وڵاتی جیهان كردووە ولە ساڵی 2015ەوە لە عێراق كاردەكەن و ئێستاش پڕۆژەیەكییان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەیەو بە نیازن لەسەر ئەم بنەمایانە زنجیرەیەك ڕاهێنان بە ڕاهێنەران بكەن. ڕامێرز بەو پێیەی لەسەر تاسەری وڵاتانی جیهان كاری كردووە لەبواری پەروەردە ئەزموونی ئەومان بە دەرفەت زانی بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە ئاستی پەروەردەو شێوازی خوێندن و فێركردن بە گشتی لە وڵاتانی تر دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ ئامادەبكەین:
*ئایا پەروەردەی هەرێمی كوردستان چۆن دەبینیت وتاچەند زانیاریتان لەسەری هەیە؟
لەگەڵ زۆربەی وڵاتەكاندا وەك یەك وایە زۆربەی وڵاتانیش هاوكارییان نییە بۆ مامۆستاكانییان كە چۆن وانە بڵێنەوەو دەست پێبكەن بۆیە ئێستا پێمان خۆشە وەزارەتی پەروەردە بەشداری لە پڕۆگرامی جۆراو جۆردەكات بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانییان بدەن و هەموو ئەو مامۆستایانەشی كارمان لەگەڵ كردوون كاردانەوەی باشییان هەبووە بۆ پڕۆگرامەكە ئەوەشی كە تێبێنیمان كردووە ئەوەیە مامۆستایانیش زۆر پێیان خۆشە یارمەتی قوتابییەكان بدەن پەروەردەی باش پێویستی بە پارە و بوونی كۆمپیوتەرو شاشەی زیرەك نییە كەلە هەموو پۆلیكدا هەبێت بەڵكو مامەڵە كردنی دروست لەگەڵ قوتابی و ئاڕاستەكردنی بڕیار لەسەر دروستی پەروەردە دەدات.
*تۆ كە مامۆستاش بوویت پێشتر پێت وایە هەڵسەنگاندنی مامۆستا دەبێت بە چ پێوەرێك بێت مامۆستای باش و باشتر چۆن جیابكەینەوە؟
ئێمە لە پڕۆگرامەكەمان مامۆستایان فێر دەكەین چۆن جیاوازتر بیر بكەنەوە وا دەكەین مامۆستاكان قوتابییەكان بەبێ تاقیكردنەوەهەڵسەنگێنن كە كاردانەوەیان چۆن بێت،بەڕێگای پێداگوجی كە رێگایەكی پەروەردەییە ئێمە ئەو ڕێگایە بەكار دەهێنین كە مامۆستا بتوانێت هەست بە جیاوازی تێگەشتنی منداڵان و كاردانەوەكانییان بكات ئەمە شێوازێكی نوێی وانە وتنەوەیە كە دەمانەوێت بە مامۆستای بكەین ،بۆیە بە بۆچوونی من دەبێت مامۆستا لە ڕاهێناندا بێت نەك ئەوەی كە بووی بە مامۆستا ئیتر مامۆستا بیت و لەسەر یەك ڕیتمی كاركردن بڕۆی كەئەم حاڵەتە لە ئەمریكاش هەیە مامۆستا ئەگەر نەتوانێت خۆی نوێ بكاتەوە ناتوانێت بەردەوام بێت ،چونكە ساڵ بەساڵ جیلێكی نوێ دێتە بەردەستی و ئەگۆڕێت لە هەموو ڕوویەكەوەبۆیە هەمیشە پێویستە پەرە بەخۆی بدات بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا بگونجێ.
*بەپێی ئەزموونی خۆت هەڵسەنگاندنی مامۆستا لەڵاتانی دیكەدا چۆنە بە تایبەت ئەمریكا كە وڵاتی خۆتە؟
زۆربەی مامۆستاكان تانانەت لە ئەمریكاش ناتوانن لە پۆلدا هەڵسەنگاندن بكەن بۆیە دەبێت چاوەڕێی تاقیكردنەوەیەك بكەن هەموو مامۆستاكانیش ئەو توانایەیان نییە بەبێ تێست هەلسەنگاندن بۆ قوتابی بكەن ئەوەش میكانیزمێكی كۆنە بۆیە ئەگەر بە ڕاستی بتەوێت قوتابییەكان جیاواز بیربكەنەوە دەبیت دڵنیایی لەوە بكەینەوە كە ئایا مامۆستاكە چۆن وانە دەلێتەوە نەك چی دەڵێتەوە. ئێمە بەگشتی تەركیزمان لەسەر ئەوەیە ئایا قوتابییەكە ئەركەكانی ماڵەوەی ئەنجامداوە خوێندویەتی نوسیویەتی، بەڵام قوتابی زیاتر بەوە فێر دەبێت كە یارمەتی مامۆستاكە بدرێت چۆن وانە بڵیتەوە و والە قوتابییەكە بكات خۆی بیربكاتەوە و لێێ تێبگات بۆیە لە ئەمریكا پێش ئەوەی تاقیكردنەوەیان پێبكرێت بە زارەكی پرسیاریان لێدەكرێت راستی ئەوەیە تێست كردن لە كاتی وانە خوێندن دەكرێت نەك لەكۆتایی تەواوكردنی خوێندن بۆیە مامۆستا لە هەموو دنیا پێویستی بە ڕاهێنان هەیە.
*ئایا قوتابخانەی باش و خراپ لە دنیاداچۆن جیادەكرێتەوە میكانیزمەكانی چین ئەمە گرنگە بۆ پەروەردە؟
قوتابخانەكان لەئەمریكا هەریەكەو لە هەرێمەكەی خۆیەوە سەرپەرشتی دەكرێت بۆیە هەر هەریمێكیش هەڵسەنگاندنی قوتابخانەكانی جیاوازە هەموو قوتابییەكان تێست دەكرێن سەیری ئەوەدەكەن كە چ قوتابخانەیەك باشترین ئەنجامی بەدەست هێناوە ئەوە سەرەكییە وشتی تریش هەیە لەبەر چاو دەگرن وەك باری داراییان هەرێمەكە خۆیان یارمەتی دەرێك هەڵبژێرن و بەشێكی قوتابخانەكە لەلایەن دارایی هەرێمەكەوە یارمەتی دەدرێت و بەشیكی لە لایەن حكومەتی ئەمریكاوە یارمەتی دەدرێت.
*ئەوەی بینیوتە لە هەرێمی كوردستان و پەروەردەكەی چ لایەنێكی لەمپەڕو كێشەی پەروەردەیە بەبۆچوونی تۆ؟
من بۆ هەموو وڵاتێك ئەوە باس دەكەم كە پێویست ناكات لەسەر ئەو مۆدێلە كۆنەی وانە وتنەوە بمێننەوە ئەوەی ئێمە دەیكەین مۆدێلی ڤیكتۆریا ئینگڵاندە كە مۆدێلێكی بەریتانییە وئەوانیش وەخنتی خۆی توویانە تۆدەبێت ببیت بە پارێزەر وپزیشك و هتد بە حەزو بەهرە نەبووە وخوێندن لەبەركردن بووەو بە شێوازی ڕۆبۆتی فێردەكران دەبوو خۆت بگونجینی لەگەڵ ئەو شتەی بۆت دانراوە بۆیە تا ئێستا هەمان وانە وتنەوە هەیە لەكاتێكدا ئێستا ژیان گۆڕاوە و پێویستمان بە كەسانێكە داهێنان بكەن و بیری جیاوازییان هەبێت و بە دوای شت بگەڕێن.
*بەپێی ئەو پڕۆگرامەی ئێوە مامۆستای لەسەر ڕادەهێنن تەنها ڕەنگە چەند مامۆستایەك لێی سوودمەند بێت بۆ ماوەیەك ئایا چۆن دەگاتە زۆرین مامۆستاو خالی سەرەكی ڕاهێنانەكانتان چین؟
ئەوەی ئێمە لەگەڵ كۆمەڵیك ڕاهێنەرە و دواتریش ئەوان بە مامۆستایانی دەگەیەنن و مامۆستایانیش بە قوتابییان ئەوەی ئیمە ۆرك شۆپ نییەو یەك جار بێت بەردەوامی هەیە ئەو شتانەی پێشتر باسم كرد وەك جیاوازی بیركردنەوەو فرەیی بە هەموو جۆرەكانی و بەڕێوەبردنی پۆلی تێدایە، بەڵام ئامانجی سەرەكیمان ئەوەیە تێبگەین كە خەڵك چۆن بۆچوونی جیاوازییان هەیە. هەروەها هەستی جیاوازو فكری جیاوازی هەیە بۆیە ئیمە ئیشمان لەسەر ئەوە كردووە لە ڕیگای ئەوانەوە لەوە تێبگەین كە جیاوازی زۆر هەیە كاتێك لە پۆلێكدا قوتابییەكان ڕێز لەیەك دەگرن ئەوە ئەو پۆلەیە كە مامۆستاكە كۆنترۆڵی كردووە هەروەها ئەو كارامەییەش كە باسی دەكات واتە پۆلی كۆنترۆڵ كردووە.
ئیمە ئەوانەی ڕاهێنانییان پێدەكەین دەیانخەینە ناو چاڵاكییەوە لەو چالاكییە كاردەكەن دەچنە ناو جیهانێكی خەیالی و هەر هەنگاوێكی ئەم پڕۆگرامەش بابەتێكی نوێ فێر دەبن بۆ نموونە یەكێك لەوانە ئەوەیە كە كلتوری هەر یەكێك گرنگە و دەبیت بیری بێت چۆنیش نەترسین و دەست پێبكەین بۆ ئەوەی تێبگەین مافی ئەوانەی بەرامبەر چییە بۆ ئەوەی رێز لە كەسانی ناو كۆمەڵگا بگرن هەروەها كاردانەوەیان بە گفتۆگۆكردن بێت لەگەڵ یەكتر.
تینا ڕامێرز بۆ خەبات دەدوێ