هەڵبژاردەی سویسرا دووپاتی کردەوە کە کۆمپیوتەرەکانی تایبەت بە ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی سویسرا لە شاری دۆسلدۆرف لە میانی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 دزراون.
گوتەبێژی تیپەکە ڕایگەیاند، ئەو شرۆڤەکارە ڤیدیۆییانەی لە داتا و زانیاری تاکتیکی لەناو كۆمپیوتەرەكانی ڕاهێنەر موراد یاكین و یاوەرەكانی بووە، هیچ کاریگەرییان لەسەر پلانەكانی ڕاهێنەر نەبووە، پشتڕاستی كردەوە كە بەڵێ چەند ئامێرێكی ڕاهێنەرەكەیان دزراوە و ئامێرەكانیش بریتی بوون لە 3 لاپتۆپ. ئەو بەرپرسە ئەوەشی ڕاگەیاند كە تا ئێستا پۆلیس نەیتوانیوە هیچ سەرەداوێك لەم تاوانەی دزی بدۆزێتەوە.