ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی لیوا موحسین محەمەد راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (28-6-2024) کاتژمێر (4:30) خولەکی ئێواره تیمەكانى بەڵگه و تاوانى هەولێر و تیمەكانى كامیرەى چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنه شوێنى ڕووداوێكى گیانلەدەستدان له شەقامى لاوەكیى ١٥٠ مەتریى هەولێر لە نزیك یەكەكانى نیشتەجێبوونى سلاڤاسیتی، دوای گەیاندنى تەرمەكه بۆ پزیشكى دادوەریی، لە لیكۆڵینهوه سەرەتاییەكان دەرکەوت کە هاووڵاتییەكە ناوى موحسین رەشیدە كه پیشەی ئەفسەره به پلەى لیوا له وەزارەتى پێشمەرگە و بە چه كى جۆرى كلاشینكۆف كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه، لە كاتێكدا به تەنیا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەى خۆی.
ئەمەش لە كاتێك دایە كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە كە بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی لیوا موحسین محەمەد ڕەشید بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنن، کە بەهۆی کارەساتێکی نەخوازراو و دڵتەزێنەوە گیانی لەدەست داوە.