خەبات- مۆسکۆ- كەنار جەمال:
کچە وەرزشکاری کورد، سۆفیا بابایڤا لە پێشبڕکێی جیمناستیکدا، کە لە ئەڵماتی لە کازاخستان بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی هەرێمەکە توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنێت.
لەم پاڵەوانێتییەدا نزیکەی 500 یاریزانی جیمناستیک لە ناوچە جیاوازەکان، کە تەمەنەكانیان لەنێوان ساڵانی 2008 تا 2019 بوو، بەشدارییان کردبوو.
سۆفیا لەدایکبووی ساڵی 2015 یە، قوتابییە لای خانمە ڕاهێنەری کورد ئەلفیا ڕامیلیڤنا ئەخمێدۆڤا، بیرۆکە و بەرنامەی تاکە کەسی لە لایەن ڕامینا ئەخمێدۆڤا سەرپەرشتی دەکرێت.
نمایشەکەی سۆفیا بە گۆرانیی کوردی خانمە هونەرمەندی کوردی رووسیا زارا پاشا (کەچا کوردم) پێشکەش کرا، نمایشەکە بەرگێکی بۆ هەڵبژێردرابوو کە هاوتای جلوبەرگ و نەریتی کوردی بوو.
لە ئەڵماتی کازاخستان، چوارەمین پاڵەوانێتی کراوەی هەرێمەکە لە بواری جیمناستیکدا لە ژێر چاودێری سەرۆکی فیدراسیۆنی لەشجوانیی هەرێمی ئەڵماتی، خانمی کورد ڕامینا ئەخمێدۆڤنا و بەڕێوەبەری قوتابخانەی وەرزشی ئایسۆلو، نازیگول سورانچیڤا، بەڕێوەچوو.