
بهیانیی ئهمڕۆ ههینی 28ی 6ی 2024، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی 14مینی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران دهستی پێكرد.
ئهمڕۆ دەرگای بنكەكانی دەنگدان بە رووی دەنگدەران له ئێران و دهرهوهی ئێران كرایهوه، له ناوخۆی ئێران زیاتر لە 220 هەزار پۆلیسی بۆ پاراستنی بنكەكانی دەنگدان و پرۆسەكە تەرخان كراون.
بهپێی زانیارییهكان چهند كاندیدێك كشاونهتهوه لهو ههڵبژاردنه و ئێستا تەنیا پێنج كاندید ماون كە چواریان نەریتخوازن و ئەوەی دیكەیان ریفۆرمخوازە، پێوستە نەریتخوازەكان لەسەر كشانەوەی سێ كاندید رێك بكەون تا ئەو پۆستە وەربگرن، ئەگەرنا سەركەوتنی مەسعوود پزیشكیان، كاندید ریفۆرمخوازەكان زیاتر دەبێت.
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران، نزیكەی 61 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان هەیە، دەنگدەرانیش تا ئێستا پێنج كاندیدیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی یەكێك لەوانە بكەن بە سەرۆكی خۆیان، ئەوانیش، سەعید جەلیلی، محەمەد باقر بالیباف، مستەفا پوورمحەمەد و عەلیڕەزا زاكانی كە كاندیدی نەریتخوازەكان و لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازەكان.
پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن، كە كاندیدەكەی ریفۆرمخوازەكان، دوو كاندیدەكەی نەریتخوازەكان كە محەمەد باقر قالیباف و سەعید جەلیلی، یەكێك لەوانە دەنگی 50% دەنگدەران بەدەست بهێنێت.