لە یەکەمین دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2024، دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکای بردەوە، بایدن لەرزۆک و لاواز بەدەر کەوت ئەمەیش چانسی ترەمپ بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ زیاد دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیران دیبەیتی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، لە دوای دیبەیتەکە بڵاو کرایەوە، ترەمپ بە ڕێژەی %67 متمانەی بینەرانی بەدەست هێناوە لە بەرانبەردا بایدن تەنیا %33 بینەرانی ڕازی کردووە، بەو دەرەنجامەش چانسی ترەمپ بۆ بوون بە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا زیاترە و چانسی بایدن لاوازە تا بتوانێت دووبارە متمانەی خەڵکی ئەمەریکا بەدەست بهێنێت.

دیبەیتەکە لە ستۆدیۆی کەناڵی ”CNN” بەڕێوەچوو و تێیدا دوو بەربژێرەکە لەسەر چەندان پرس ناکۆکییان خستە ڕوو، ترەمپ کە لە ماوەی ڕابردوو وەک تاوانبار ناسێنرا رووبەڕووی پرسیاری ئاڵۆز کرایەوە لە لەیەن پێشکەشکارانەوە، بەڵام سەرۆکەکەی پارتی کۆمارییەکان زاڵ بوو بەسەر هەموو هێرشەکاندا، لە بەرانبەردا بایدن دەلەرزا و نەیتوانی لە پرسی لاوازی ئیدارەکەی بەرگری لە خۆی بکات لە مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانەکانی کۆرۆنا و کشانەوە لە ئەفغانستان و شەڕی غەزە.

هەموو ڕاپرسییەکان بۆ ئەوە دەچن، ترەمپ بۆ دووەمین جار دەبێتە سەرۆکی ئەمەریکا، بایدن نەیتوانی وەڵامی ترەمپ بداتەوە لە پرسی وەرگرتنی ئاوارەکانی خوارووی ئەمەریکا بە لێشاو، هەروەها بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەمی تەتەڵەی دەکرد، لە کاتێکدا ترەمپ لە هێرشی بەردەوامدا بوو.