خەبات: وریشە عومەر:- شەهێن سابیر سەرپەرشتیاری میدیایی تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: نووسەر و هونەرمەند خاتوو (گەزیزە عومەر) لەلایەن گروپی (بازنەی گوێ ئاگردان) بەسەرپەرشتی هونەرمەندان خاتوو ئاڤان عومەر و هونەرمەندی میوزیکژەن عەلی عوسمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ (ڕێکخراوی زیمیک) بانگهێشتی وڵاتی هۆڵەندا کرا و چەند چالاکییەکی بۆ ڕێکخرا.
نوێرترین کتێبی نووسەر و هونەرمەند (گەزیزە عومەر) بەناوی ( کلوەبەفرەکان پەنجەکانم ناتەزێنن) کە لەماوەی ڕابردوو لەکوردستان و شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە، پاش بانگهێشتکردنی لەلایەن گروپی ناوبرا لە وڵاتی هۆڵەنداش لە چەند چالاکییەکدا کە بریتبوو لە ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی هاوکات سیمینارێکی تایبەت لەھۆڵی شانۆیی (زیمیک زاولن) بەگەرمی پێشوازی لێکرا. هەروەها یانەی کوردی (میدیا) لە ئەمستەردام ئینستیتۆتی کوردی لە هۆڵەندا بە هاوبەشی شانۆیی بێسنوور میوانداری کراو کۆڕێکیان بۆ ناساندنی کتێبەکەی ڕێکخست. شەهێن سابیر گوتی: تیپی شانۆیی هاورێیانی گەزیزە سەرقاڵی ژمارەیەک چالاکییە، وا بڕیارە ئەمساڵ ئەنجمیان بدات.










