خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- محەمەد سه‌فه‌ر دانیشتووی قه‌زای شێخانه و چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكی ژه‌نینی ئامێری درامسه و ئه‌زموونێكی باشی له‌م ئامێره میوزیكه په‌یداكردووه، له‌م دیداره‌دا محەمەد سه‌فه‌ر له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكدا باس له ژیانی هونه‌ر و ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ ئامێری درامسدا دەکات.
*سه‌ره‌تای ده‌ستكردنت به‌ژه‌نینی ئامێری درامس كه‌ی بوو و كێ هاوكارت بوو؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مامم و به‌شێك له‌خێزانه‌كه‌مان هونه‌رمه‌ند بوون هه‌ر له‌منداڵییه‌وه حه‌زی میوزیك ژه‌نیم هه‌بووه و له‌گه‌ڵ میوزیكدا ژیاوم، به‌ڵام له ساڵی 2019 به فه‌رمی ده‌ستم كرد به ژه‌نینی ئامێری درامس، مامم حكمت ره‌شید ناسراو به‌بابی عومه‌ر كه میوزیكژه‌نێكی دیاری ده‌ڤه‌ری بادینانه یەکەم هانده‌ر و مامۆستای من بووه كه منی پێگه‌یاند له‌بواری ژه‌نینی ئامێری درامس.
*میوزیك به‌گشتیی بۆ تۆ چی دەگەیەنێت به‌تایبه‌ت ئامێری درامس؟
میوزیك بۆمن هیوا و و حه‌زە, بگره سه‌رچاوه‌ی ژیانیشه، به تایبه‌ت ئامێری درامس به‌شێكه له ژیانی ڕۆژانه‌ی من. ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئامێری درامس ژیان به‌سه‌رده‌به‌م و دڵ و ده‌روونم له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێكی درامسدا ئارام ده‌بێت.
*تاچه‌ند ئامێری درامس له‌گه‌ڵ هونه‌ری فۆلكلۆری كوردیدا ده‌گونجێت؟
ئامێری درامس چونكه ئیقاعێكی خێرای هەیە به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فۆلكلۆری كوردی ناگونجێت، هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی هونه‌رێكی ئارام و له‌سه‌رخۆیه به‌تایبه‌ت مەقام و و لاوانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌گۆرانییه فۆلكلۆرییەکان، بۆیه ناتواندرێت بۆ هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی سوود له ئامێری درامس وه‌ربگیرێت.
*پێشكه‌وتنی میوزیك له كوردستان چۆن ده‌بینی به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی میوزیكی بیانی؟
چه‌ند ساڵێكه له كوردستان بواری میوزیك پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و میوزیكژه‌نی زۆرباش هاتوونه‌ته نێوبواری میوزیک، به‌تایبه‌ت له‌ژه‌نینی ئه‌و میوزیكه بیانییانه‌ی كه چه‌ند ساڵێك پێش ده‌توانم بڵێم له‌لای خۆمان به‌كار نه‌هاتبوون، خۆش به‌ختانه ئێستا شاره‌زا و میوزیكژه‌نی زۆرباشمان هه‌یه له زۆربه‌ی ئامێره میوزیكه‌كانی جیهانی.