شه‌وی سێشه‌ممه فرۆكه‌كانی ئیسرائیل به گورزێكی ئاسمانی یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانی حزبوڵای لوبنانی له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌دا كوشت كه له ماڵێكدا له كۆبونه‌وه‌دا بوون.
تالب سامی عه‌بدوڵا، ناسراو به ئه‌بو تالیب ته‌مه‌نی 55 ساڵه و فه‌رمانده‌ی “یه‌كه‌ی نه‌سر” بووه له‌ناو حزبوڵای لوبنان و به‌رپرس بووه له ئۆپراسیۆنه‌كانی ناوچه‌ی ناوه‌ند له هێڵی سنوریی باشوری لوبنان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تا ده‌گاته روباری لیتانی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵا كاتێك كوژراوه كه شه‌وی سێشه‌مه له ماڵێكی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌برا له ناوچه‌ی جویا له كۆبونه‌وه‌دا بووه‌و هاوكات سه‌برا و دوانی دیكه‌ش كوژراون.