ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، داهاتووی جولیان ئەلڤارێزی ئەرژەنتینی، هێرشبەری یانەكەی یەکلاییکردووەتەوە، ئەم سەرچاوانە ئاشکرایان کردووە کە مانچستەر سیتی بەنیازە هیچ ئۆفەرێک قبوڵ بکات بۆ ئەوەی بە خواستن جولیان ئەلڤارێز لەم هاوینەدا قبوڵ بکات، هەروەها یاریزانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ یانەکەدا بەردەوام دەبێت، ئەوەش پشتڕاست کرایەوە کە جولیان ئەلڤارێز دەیەوێت خولەکی زیاتری یاریکردنی پێ بدرێت، جێگای سەرنجە کە ئەلڤارێز لەم دواییانەدا چەند ئۆفەرێکی بەهێزی پێگەیشتبوو، دیارترینیان لەلایەن یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە بوو، کە پەیوەندییان بە بریکارەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە کرد بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکە.