مارینای شەتڕەنزانی لاوی ئۆكرانی لە پاڵەوانێتی شەترەنجی لاوانی ئەوڕووپا توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنیت و میدالیای زێڕ بباتەوە، پاڵەوانێتی شەترەنجی لاوانی ئەوڕووپا پاڵەوانێتییەکە کە لە ژێر چاودێری فیدراسیۆنی شەترەنجی ئەوڕووپا بۆ تەمەنەکانی 8، 10، 12، 14، 16، 18 ساڵ بەڕێوەدەچێت، پێرێ لە شاری لیمێریك لە ئیرلەندا پاڵەوانێتی شەترەنجی ئەوڕووپا كۆتایی هات و مارینای تەمەن 15 ساڵ لە ئاستی خوار 16 ساڵی بەشداری كردو توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنیت.