یانەی ڕیال مەدرید چەند ئۆفەرێکی ڕەتکردەوە لەبارەی ئاردا گولەری یاریزانی توركی بەشێوەی خواستن لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، بەگوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای گواستنەوەی ئەوڕووپی، یانەی ڕیال مەدرید دەستبەرداری ئاردا نابێت تەنانەت بە خواستنیش بێت، ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە گولەر لە ئێستادا سەرنجی لەسەر بەشداریکردنە لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا، هەروەها دڵخۆشە بە مانەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید و شەڕ بۆ پێگەی خۆی لە تیپەکەدا دەكات، ڕوونیشیکردەوە، گولەر هەرگیز داوای ڕۆیشتنی نەکردووە، تەنانەت لەکاتێکدا بەشداریکردنی لە یارییەکاندا سنووردار بوو.