
كارزان حهیدهر
هەڵمەتێکی نوێی هەڵبژاردن لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە کە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند دوای ئەو سەرکەوتنەی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ڕۆژی یەکشەممە لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا بەدەستییان هێنا، ئەمەش هەنگاوێکی مەترسیدارە کە وڵاتەکە دەخاتە نێو نا سەقامگیرییەکی سیاسیی.
ماکرۆن ڕۆژی دووشەممە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی وڵاتەکەی دووپات کردەوە و گوتی” متمانە بە توانای فەڕەنسا دەکات” بۆ “ئەوەی گونجاوترین کەس هەڵبژێرن” لە کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا.
ماکرۆن پەیامێکی لە ( ئێکس) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ” متمانە بە توانای خەڵکی فەڕەنسا دەکەم بۆ هەڵبژاردنی ڕاست بۆ ئەوان و نەوەکانی داهاتوو، گوتی، تاکە ئامانجی من ئەوەیە کە سوودبەخش بم بۆ ئەو وڵاتەی خۆشم دەوێت.”
بە پێچەوانەوە، سەرۆکی کۆبوونەوەی نەتەوەیی جۆردن باردێلا دەبێتە کاندیدی پارتی ڕاستڕەو بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا، جێگری سەرۆکی فەڕەنسا سێباستیان چاونۆت ڕۆژی دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند.
ڕۆژێک دوای ئەوەی ماکرۆن داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی کرد، چۆونۆ بە ڕادیۆی RTLی ڕاگەیاند ” جۆردن باردێلا وەک پەرلەمانتارێکی ئەوروپا هەڵبژێردرا، بۆیە پیرۆزبایی خەڵکی لێکرا”، گوتیشی “ئەو کاندیدی ئێمەیە” بۆ سەرۆک وەزیران.
هەڵمەتێکی سێ هەفتەیی لە فەرەنسا دەست پێدەکات بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی یەکەم لە ۳۰ی حوزەیران، هەروەها هەڵبژاردنی دووەم لە ۷ی تەممووز پێش یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٦ی تەممووز تا ۱۱ی ئاب.
سەرۆکی فەڕەنسا لە بەرامبەر “سەرکەوتنی نەتەوەپەرستان” ئاماژەی بەوە کرد کە دەیەوێت “جارێکی دیکە” ڕێگە بە فەڕەنسییەکان بدات ” داهاتووی پەرلەمانیان لە ڕێگەی دەنگدانەوە دیاری بکەن” بۆیە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڕاگەیاند کە پەرلەمانی فەڕەنسا پێکدەهێنێت.
سێلین براک بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای ڕاپرسیی لە ئۆدۆکسا جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە “وەک هەورەتریشقە وایە” و “زۆر مەترسیدارە” لە کاتێکدا “ویستی زۆر بەهێز هەیە لەلایەن فەڕەنساوە بۆ سزادانی سەرۆکی کۆمار.”
ئەم خواستە بۆ سزادانی سەرۆک گەیشتە ئاستێکی بەرز، هەروەک لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە فەڕەنسا لە ڕۆژی یەکشەممەدا نیشاندرا، کە تیایدا لیستی ڕاڵی نیشتمانی ڕاستڕەوەی باردێلا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا بە کۆکردنەوەی لە سەدا 32 ی دەنگەکان، ئەمەش زۆر پێش کەمپی سەرۆکایەتی کە ڤالێری ئەی بە ڕێژەی 14.5٪ و لیستی سۆسیالیست ڕافایل گلوکزمان بە ڕێژەی 14٪.
مێژوونووس ژان گاریگ دەڵێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی، ئیمانوێل ماکرۆن گرەوێکی مەترسیدار دەکات تەنانەت ئەگەر شێوازی دەنگدان زۆر جیاواز بێت لە نێوان هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا، ئەم هەڵبژاردنانە فەڕەنسییەکان دەخاتە بەردەم م ڕاستیی و پرسیارێک لەخۆیان و دەڵێن لە خۆمان دەپرسیین، ئایا ئێمە بەڕاستی حکومەتێکمان دەوێت کە لەلایەن کۆبوونەوەی نیشتمانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت؟
مارین لۆ پێن ڕۆژی یەکشەممە پێش کۆبوونەوەیەکی نووسینگەی جێبەجێکار کە باردێلا ئامادەی بوو لە شێوەی کۆبوونەوەی کابینەکەدا بوو، گوتی کۆبوونەوەی نیشتمانی ” ئامادەیە بۆ حکومڕانی و گرتنە دەستی دەسەڵات.”
ماکرۆن ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدات، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی فەڕەنسا دەچێتە ڕێوڕەسمێک لە ناوەڕاستی وڵاتەکەدا، ماکرۆن بەڵێنی داوە ئەم هەفتەیە لێدوانێک لەسەر ئەوە بدات کە چی ڕوویداوە، ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو ئاڕاستەیە دەدات کە بە ” گونجاوی دادەنێت بۆ وڵاتەکە”
یەکێک لە ئەندامانی کابینەکەی ماکرۆن گوتی ” سەرۆک پێش وەختە شتێکی کردووە کە بۆ هەمووان پێویست و حەتمییە” بەهۆی “ڕاستڕەوە توندڕەوەکان کە نزیک بوونەتەوە لە سەدا 40″، گوتی، ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی نیشتمانی لەگەڵ پارتی چاکبوونەوە 5.3٪
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ستیفان سیگۆرنێ و سەرۆکی پارتی نوێبوونەوە داوایان کرد ” هەموو هێزە کۆمارییەکان کۆببنەوە، گوتیشی ” ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کاریان کۆتایی هاتووە لە بلۆکی کۆمارییەکان دەتوانن سوود لە پشتیوانی ئەوان وەربگرن ئەگەر ڕەزامەند بن لەسەر پڕۆژە یاساکە.
سەرۆکی لیستی پەرلەمانتارانی سۆسیالیست بۆریس ڤالۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت ” ئێمە پارەی ڕێوشوێنەکەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ماکرۆنیش دەدەین.”
سکرتێری یەکەمی پارتی سۆسیالیست ئۆلیڤێر فۆر گوتی ” هاوسەنگیی دەسەڵات گۆڕاوە” لە نێوان پارتە چەپڕەوەکاندا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا، بە ئەنجامی ڕافایل گلوکسمان، کە زۆر نزیکە لە کاندیدی چەپی توندڕەو مانۆن ئوبری کە بە ڕێژەی 9.1٪ و لەسەدا 10.1.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئیسپانیا:
پارتی گەلی ئەورووپا %36.1ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا:
هاوپەیمانی کریستیانەکان: %29.5ـی دەنگەکان
پارتی سەوز: %12ـی دەنگەکان
پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی: %14ـی دەنگەکان
پارتی چەپ: %2.8ـی دەنگەکان
پارتی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا: %16.5ـی دەنگەکان
پارتەکانی دیکە: %14.7ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا:
پارتی نوێکردنەوە: %22.6ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئیتالیا:
پارتی ناسنامە و دیموکراسی: %30ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە یۆنان:
پارتی گەلی ئەورووپا: %38.1ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە کرواتیا:
پارتی گەلی ئەورووپا: %50ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیمارک:
پارتی نوێکردنەوە: %26.7ـی دەنگەکان
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە فەرەنسا:
پارتی ناسنامە و دیموکراسی: %37ـی دەنگەکان
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپادا دوو ژنی کورد سەرکەوتوون، یەکێکیان ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵە لە ئەڵمانیا و ئەوی دیکەش ئەڤین ئینجیرە لە سوێد.