وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان خەرج كرد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە كەناڵی (كوردستان 24)ی ڕاگەیاند: “مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان خەرج كرا.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەوڵ دەدەین مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان پێش جەژن خەرج بكەین.