بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاریى هەولێر و ئاریان سەڵاحەدين بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیریى و سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆی جیهان و قائیمقامی شەقڵاوە و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیریى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و هونەرمەندانی کوردستان و وڵاتان و هونەردۆستان، سەنتەرى ڕۆشنبیرىی زانکۆى جیهان بە هەماهەنگى وەزارەتى ڕۆشنبیرىی و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرىی هەولێر، پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی هونەری سیرامیکی بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندانى شێوەکاری عێراقی و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کردەوە، دواى کردنەوەى پێشانگەکە و بە سەرکردنەوەى بەشەکانی، پارێزگارىی هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى پێشانگەکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ هونەرمەندانی بەشداربوو خواست.