خەبات: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس:- خانمە شێوه‌كار هه‌ناسه هه‌ژار سه‌ڵاح، یه‌كێكه له‌و شێوه‌كارانه‌ی كه خاوه‌ن به‌هره و سه‌لیقه‌یه‌كی جوانی لەبواری شێوەکاری هه‌یه، ئه‌و كاتێ قوتابی ده‌بێت له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست ڕه‌نگینی خۆی لەو بوارە ده‌سه‌لمێنت و به‌شداری سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ناو قوتابخانه ده‌کات به تایبه‌تی هونه‌ری شێوەکاری، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی بچێته په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و په‌ره به هونه‌رەکەی بدات، هەناسە، ئێستادا قوتابی قۆناغی چواره‌می پەیمانگەیە و به شداری چه‌ند پێشانگەیه‌كی هاوبه‌شی كردووه، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگەی ساڵانه‌ی په‌یمانگەی هونه‌رە جوانه‌كانی (لاوک) له هۆڵی میدیا ی شاری هه‌ولێر له 27/5/2024 خاتوو هه‌ناسه‌ش به‌چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌شداری پێشانگەكه‌ی كرد بوو به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
*سه‌ره‌تا بزانین (هه‌ناسه هه‌ژار) چۆن ئاشنای هونه‌ری شێوه‌كاری بوو؟
– به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه‌مان كه‌شێكی هونه‌ری له‌نێو خێزانه‌كه‌مان هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم ده‌رچووی به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگەی هونه‌رە جوانه‌كانی هه‌ولێر و دایكشم ده‌رچووی به‌شی شانۆیی هه‌مان په‌یمانگەبوو، ئه‌م كه‌شه هونه‌رییه فاكته‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هره‌یەی هه‌مه زیاتر گرنگی پێبده‌م و ڕووبكەمه هونه‌ری وێنه‌كێشان.
*كێن ئه‌وانه‌ی هاوكار و پاڵپشتییان كردوویت؟
– جگه له‌مامۆستاكانم دایك و باوكم ڕۆڵێكی زۆرباشیان هه‌بووە بۆ پاڵشتی و هاوكاری كردنم، بۆیه هه‌میشه خۆم بەقەرزاریان دەزانم.
*بیرۆكه‌ی تابلۆكانت له‌چییه‌وه سه‌رچاوە ده‌گرێت؟
– سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌ی تابلۆكانم زۆرن، به‌ڵام به‌شی زۆریان له سرووشت و خه‌یاڵ سه‌رچاوه ده‌گرن.
*به‌كامه كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی كورد و جیهانی سه‌رسامیت؟
– به تابلۆی زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان سه‌رسامم ، به‌جۆرێك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر من هه‌بووه، له كورده‌كان (محەمه‌د عارف، دارا محەمه‌د عه‌لی، ڕه‌وه‌ند جعفەر …) له جیهانیش (ڤانكۆخ، سیزان..).
*تاچه‌ند په‌یمانگەی هونه‌رە جوانه‌كان هاوكارت بووه له پێشڤه‌چوونی توانستی هونه‌ریت؟
– ڕاسته من به‌هره‌ی هونه‌ریم هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌لف و بێ هونه‌ری نیگاركردن به‌شێوه‌ی زانستی له په‌یمانگە فێربووم، ئەو شوێنە هۆكارێك بووه بۆ پێشڤه‌چوونی توانسته هونه‌رییه‌كانم، بۆیه هه‌میشه سوپاسگوزاری مامۆستایه‌كانمم.
*ڕه‌نگ فاكته‌رێكی گرنگە بۆ هه‌ر تابلۆیه‌ك، تۆ زیاتر له‌سه‌ر چ ڕه‌نگێك كارده‌كه‌یت؟
– ڕه‌نگ كلیلی هه‌موو تابلۆكانه، من كار له‌سه‌ر زۆربه‌ی ڕەنگه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام زیاتر حه‌ز به ڕه‌نگی (مۆر و پرته‌قاڵی) ده‌كه‌م.
*هونه‌ری شێوه‌كاری یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی كه پێویست به وه‌ڕگێران ناكات تۆ چی ده‌ڵێت؟
– زۆر جار پێشانگەی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ده‌كرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له پێشانگەدا ئاماده‌بن بینەر دێت سەیری تابلۆکان دەکات بێ ئەوەی وێنەکێشەکە بۆیان شیبکاتەوە، ئه‌مه ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت كه تابلۆ خۆی قسه‌ده‌كات پێوستی به وه‌ڕگێر نییه، له‌به‌ر ئه‌وه تابلۆی هونه‌ری بینه‌ر خۆی ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات.
