شاندێكی باڵای عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێر و كۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.

كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 4/6/2024)، شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، گەیشتە هەولێر و كۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد.