یەکێتی تۆپی پێی ئەوڕووپا بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی دیاریکرد بوو، کە خەڵاتی داراییە بۆ پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بۆ وەرزی 2023- 2024 و ئەم بڕە پارەیە لە وەرزی 2021- 2022ەوە بە جێگیر كراوە، لە کاتێکدا پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە، كە یانەی دۆرتمۆندە بڕی 15.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، واتە تەنها 4.5 ملیۆن یۆرۆ کەمترە لەوەی یانەی ڕیال مەدرید وەك پاڵەوان بەدەستی هینا، ئەو یانەیەی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، 12.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەو یانەیەی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتاییش 10.6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.