ڕیال مەدرید ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا بە بردنەوەی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاری کۆتاییدا (2-0)، لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بەم سەرکەوتنە یانەی شاهانە سەرکەوت بۆ جامی سوپەری ئەوڕووپا و لەوێش لەگەڵ یانەی ئەتالانتای ئیتاڵی کە پاڵەوانی خولی ئەوروپایە بەرامبەر یەك یاری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەوڕووپی، یارییەکەی جامی سوپەری ئەوڕووپا لە 14ی ئابی داهاتوو لە یاریگای نیشتمانی لە وارشۆ لە پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.