خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری كتێب خوێندنه‌وه له نێو منداڵاندا، قوتابی محه‌مه‌د غازی له ڕێوڕه‌سمێكدا به هاوكاری باوكی، زیاتر له 650 كتێب و نامیلكه‌ی جۆراوجۆری به‌سه‌ر منداڵانی كوردستان دابه‌شكرد.
له پاركی پێشمه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر، له بۆنه‌یه‌كی خنجیلانه‌دا و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و مامۆستای په‌روه‌رده‌یی، محه‌مه‌د غازی ته‌مه‌ن (10 ساڵ) به هاوكاری باوكی (غازی خالید)، به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش هه‌ستان به یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی منداڵان، له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین كتێبیان له بواره‌كانی زانست و په‌روه‌رده‌و فێركاریدا، به خۆڕایی به‌سه‌ر منداڵه چاوگه‌شه‌كانی كوردستان دابه‌شكرد، له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د بۆ (خه‌بات) گوتی: ناوی پرۆژه‌كه‌مان (خوێندنه‌وه خۆراكێكه بۆ مێشك)، ئامانجمان به كلتووركردنی قوتابیان و منداڵان و ئاشناكردنیان به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه، من كتێبێكی زۆرم خوێندۆته‌وه‌و سوودێكم باشم لێ بینیوه، نه‌مویست ئه‌م سووده ته‌نیا به خۆم بگات، به‌ڵكو سووده‌كه بۆ منداڵانی دیكه‌ش بێت بۆیه ئه‌م پرؤژه‌یه‌مان ڕاگه‌یاند. ده‌شڵێت: له ته‌مه‌نی (6) ساڵییه‌وه ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی كتێب كردووه، تاكو ئێستا زیاتر له 200 كتێبم خوێندۆته‌وه، ئاواتیشم ئه‌وه‌یه، منداڵانیش وه‌كو من خوێنه‌ری كتێب بن.
لای خۆیه‌وه غازی خالید باوكی محه‌مه‌د ده‌ڵێت: به‌پێی ئیمكانیاتی خۆمان ده‌مانه‌وێ په‌ره به‌م پڕۆژه‌یه بده‌ین، ئه‌ویش به دابه‌شكردنی كتێب به‌سه‌ر منداڵان و قوتابیان، داواش له دایك وباوكان ده‌كه‌ین كه یارمه‌تی منداڵه‌كانیان بده‌ن، له پاڵ ئایپادو مۆبایل، كتێبیشیان بۆ دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كتێب بخوێننه‌وه.
جێی باسه، پرۆژه‌ی (خوێندنه‌وه خۆراكێكه بۆ مێشك) پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازییه و له‌سه‌ر ئه‌ركی تاكه‌كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساڵانه چه‌ندین كتێب و كتێبخانه پێشكه‌شی منداڵ و قوتابی و قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن، ئامانجیش لێی سوود وه‌رگرتنی منداڵه له كتێب خوێندنه‌وه، قوتابی ژیر‌و زیره‌ك محمه‌مه‌د غازی له ئێستادا رۆژانه به‌رده‌وامه له كتێب خوێندنه‌وه، كه پێشتر له ساڵی 2021 (5) كتێب و نامێلكه‌ی خوێندۆته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2022 ژماره‌ی كتێبه‌كانی گه‌یاندۆته (41) كتێب و نامێلكه، له ساڵی 2023یش (124) كتێب و نامیلكه‌ی خوێندۆته‌وه كه خۆی له 6812 لاپه‌ڕه ده‌دات.