كریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی نەسری سعودی، لێدوانێکی لەسەر ئەو دەستکەوتەی دا کە بەدەستی هێنا، دوای ئەوەی بووە یەکەم یاریزان کە ناسناوی گۆڵکاری خول لە 4 وڵاتی جیاوازدا بەدەستبهێنێت، لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، مانچستەر یونایتدی ئینگلتەرا، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، و ئێستاش لەگەڵ نەسری سعودی، یاریزانە پورتوگالییەکە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: لە سەردەمێکدا بوومە یەکەم یاریزان لە خولی تۆپی پێی پیشەگەری سعودیە لە یەک وەرزدا 35 گۆڵ تۆمار بکەم، بەمەش شانازی بە خۆم دەكەم وەک گۆڵکاری یەکەم لە 4 وڵاتی جیاوازدا.