خه‌بات: سەرهەنگ نەجمەدین:- له‌میانی یارییەکانی گه‌ڕی 32ـی خولی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ پێتجشەممە سێ یاری گرنگ بەرێوەدەچێت، لە یاریگای وەرزشی دهۆک كاتژمێر 6ی ئێوارە، هەردوو یانەی هەولێر و نەفتی بەسڕە ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە، هەولێر سێیەم یارییە بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر سەمیر بابۆ یاری دەکات، هاندەرانی هەولێر ئەمڕۆ چاویان لەسەر یارییەکە دەبێت، بەپێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ یانەی هەولێر بەپلانی 4-3-3 یاریی دەکات.

سبەی هەینی لە یاریگای نەورۆز، هەردوو یانەی نەورۆز و قوەی جەوییە ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە، نەورۆز لەبەردەم ئەرکێکی زەحمەتدایە بەرامبەر قوەی جەوییە، یارییەکەی نێوان هەردوولا یارییەکی بەهێز و پڕ جەماوەر دەبێت، هەردوو یانە تەنها بۆ بردنەوە ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە، بەتایبەتی بۆ یانەی نەورۆز دەرفەتێکی گونجاوە لە نێو یاریگای خۆیدا شکست بەجەوییەی ڕیزبەندی پلەی دووەم بهێنێت، لە بەرامبەردا یانەی قوەی جەوییە بۆ گەیشتن بە پلەی یەکەم هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ.

لەیاری سێیەم لە نەجەف، یانەی نەجەف میوانداریی یانەی زاخۆ دەکات، زاخۆ لە ئێستادا لە پلەی سێیەمدایە، بۆیە لە یارییەکەی بەرامبەر نەجەف نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری پلەی سێیەمی خولەکە بێت، بەپێچەوانەوە یانەی نەجەفیش بۆ گەیشت بە پلەی سێیەمی خولەکە، نایەوێت لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆی بدۆڕێت.