ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامری،ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی ( نبني- بنیاتنان) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان ، بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان.