خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- دوای نمایشكردنی فیلمی كۆمیدی ئیفی كەیفی لەهۆڵی خاك لە شاری سلێمانی، گروپی هونەریی خێزان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چوار هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی كە لەبواری هونەری ساڵانێكە خزمەت دەكەن، ئەوانیش هەریەك لە هونەرمەندان ( عومەری كەریم ئاغا، عەبدولی حەمەجوان، عەتیەخان ، عەلی كەریم) بوون. دەربارەی ئەو ڕێزلێنانە ڕێبوار محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی هونەریی خێزان بەخەباتی گوت: ئەم هونەرمەندانە ئەستێرەی گەشی هونەری كوردین بۆیە بەگرنگ و پێویستمان زانی ئەم ڕێزلێنانەیان پێببەخشین و خزمەتیان بكەین، لای خۆیانەوە هونەرمەندان سوپاسی ڕێكخراوی هونەریی خێزانیان كرد و دڵخۆش بوون بەو ڕێز لێنانە.