کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید پێشبینی کۆتاییەكی ناوازەی بۆ چامپیۆنزلیگ کرد كە یانەكەی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند یاری دەكات، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی ئامادەکاری باشی بۆ یارییە گرنگەکە کردەوە، ئەنچیلۆتی دەڵێت: هەفتەکەمان بە متمانەوە و بە هەموو توخمە ئەرێنییەکانەوە دەستپێکرد، چێژ لە کەشوهەوای ئەرێنی وەردەگرین و سەیری ئەوە دەکەین کە لە یاری کۆتاییدا چی ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پاڵێوراو نین بۆ بردنەوە، بەڵام ئاگاداری کوالیتی بەرامبەرەکەمان و شایستەی سەرکەوتنین، وەک هەموو یاری کۆتایی شەڕ و ئازار دەچێژین، متمانەمان بە تواناکانمان هەیە، سەبارەت بە باشی لە یاری کۆتاییدا وتی: من وەک ڕاهێنەر و وەک یاریزانێک نۆ یاری کۆتاییم ئەنجامدا، ئەم یارییە کۆتاییانەش هەمیشە گرنگن لە هەمان کاتدا هەست بە دڵخۆشی و دڵەڕاوکێ دەکەم، بەڵام پێش ئەوەی نیگەران بم دەمەوێت چێژ لە یارییەکە وەربگرم.