جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دووپاتی کردەوە کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکە یاری بکات زۆر نایاب دەبێت، بڕیارە ئەم هاوینە کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا پەیوەندی بە تیپی شاهانە بکات، مباپێ دەتوانێت هێرشێکی هیلێكی ئاگرین دروست بکات شانبەشانی ڤینیسیۆس جونیۆر، و پشتگیری پشتی لەلایەن جود بێلینگهامەوە، بێلینگهام له کۆنگره یه کی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: من باسی وردەكاری گواستنەوەكە ناکەم، بەڵام دەزانم كە کیلیان مباپێ، چ یاریزانێکه، زۆر دڵخۆش دەبم شان بەشانی ئەو یاریزانە یاری بكەم.