لۆتار ماتۆس، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانی، دووپاتیکردەوە هانسی فلیک دەبێتە ڕاهێنەرێکی ئایدیاڵ بۆ بەرشەلۆنە، چونکە لە توانایدا هەیە شکۆ بۆ بەرشەلۆنە بگەڕێنیتەوە، پێشبینی دەکرێت لەم یەك دوو ڕۆژەدا فلیک وەک ڕاهێنەری نوێی بارسێلۆنا ڕاگەیەندرێت، ئەمەش لە پەراوێزی ڕۆشنایی ئەو هەواڵانەی کە ڕاهێنەری پێشووی بایرن میونشن بە یانە کەتەلۆنییەکە دەبەستنەوە، بەتایبەتیش دوای دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر، ماتیۆس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بیڵد گوتی: شێوازی فلیک لەگەڵ بەرشەلۆنە دەگونجێت، لەگەڵ پیپ گواردیۆلادا بەرشەلۆنە سەرسوڕهێنەر و نایاب بوو، لەگەڵ هانس دەتوانن ئەم سیحرە بگەڕێننەوە و پێگەی بەرشەلۆنە.