خەبات: سولین سلێمان:- نیگار سالار ئیبراهیم ئەو خانمە کوردەیە هەستا بە ئەنجامدانی سەرکێشیەک ئەویش بە دانانی زیاتر لە سێ هەزار هەنگ لەسەر گەردەن و دەم و چاوی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بە بێدەنگی و بێ هیچ جوڵەیەک، نیگار لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی خەبات دەڵێت: من ئەو سەرکێشیەم لەگەڵ هەنگ ئەنجامدا، چونکە هەنگ یەکێکە لە دروستکراوە زیرەکەکان و بونەوەرە جوانەکان، هەر جوڵانەوەیەکی سودێکە بۆ ئێمەی مرۆڤ، من هەنگم هەڵبژارد، چونکە زۆرم خۆشدەوێت. ئاشکراشی دەکات کە بەشێکی داهاتی سەرکێشیەکە بۆ کاری خێرخوازییە.

چۆن بیرۆکەی ئەو سەرکێشیەت بۆ دروستبوو؟ کۆمەڵێک پرسیار لە خەیاڵی من دروستبوون بەوەی کە ئایا مرۆڤ دەتوانێت بونەوەرەکان ژیان بکات و تا چەند دەتوانم ئالودەیی ئەو بوونەوەرانە ببم. ویستم ئەو سەرکێشیە ئەنجام بدەم وەک یەکەم خانمی کورد و دووەم خانمی جیهان و زۆر زیاتر لە ئافرەتی یەکەم مامەوە کە ئەو سەرکێشییەی کرد و سوپاس بۆ خوا کە توانیم سەرکەوتنێکێ زۆرباش بەدەستبهێنم ، بەردەوامم لە خۆمم دەپرسی کە ئایا دەتوانم ئەو سەرکێشیە ئەنجام بدەم و تا لێواری مەرگ برۆم، لە کۆتاییدا گوتم بەڵێ دەتوانم و ئەنجاممدا بە سەرکەوتوویی.

جێگای باسە کە سەرکێشی هەنگەکان پێشتر لە ساڵی 2021 لە لایەن ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکی ئەجلینا جۆلییەوە ئەنجامدرابوو ، دوای ئەویش نیگار سالار وەک یەکەم ئافرەتی کورد و دووەم ئافرەتی جیهان دووبارە ئەو سەرکێشییەی ئەنجام داوە تێدا سەرکەوت.