خەبات: ئامێز جاف: کوڕە گەنجێکی کورد ئاڵای کوردستان لەسەر لوتکەی ئیڤرێست هەڵدەکات، گەنجێکی کورد بەناوی دادڤان عسمەت کە خەڵکی شاری زاخۆیە، وەک یەکەم کورد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی بگاتە لوتکەی چیای ئیڤرێست لە هیمالایە و ئاڵای کوردستان لە لوتکەی چیاکە هەڵبکات، ئیڤرێست بە بەرزترین لوتکەی چیا دادەنرێت لە جیهاندا، دەکەوێتە سنوری نێوان چین _ نیپاڵ _ هیندستان، بەرزییەکەشی دەگاتە ٨,٨٤٤.٨٦ مەتر و بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە شاخەوانە سەرکێش و بەناوبانگەکان.