ئەندرادا پاراسچیڤاكچەشەتڕەنجزانی ڕۆمانی توانی ئاستیكی باش لە پاڵەوانێتی ڕۆمانیا بەدەست بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی وڵاتەكەی لەسەر ئاستی لاون. ئەندرادای تەمەن 17 ساڵ لەو پاڵەوانێتییەدا بەپلەی نایاب دەرچوو بە 4 سەركەوتن و دوو بەرامبەربوون و یەك شكست، بەمەش نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ئەوڕووپا كە بڕیارە لە وڵاتی چیك بەڕێوەبچێت.