سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “جه‌خت له كار و لێكگهيشتنى هاوبه‌ش و پێكهوهيى دهكهينهوه كه ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبهخشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو. له شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به رابهرايهتيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه”.
دەقی پەیامەکە:
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ يادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى ههڵگيرسانى شۆڕشى گوڵان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه. سڵاو له ته‌واوى پێشمه‌رگه و كاديران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، له ريزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتيان كرد.
شۆڕشى گوڵان هه‌ستانه‌وه‌يه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى ميلله‌تێك بوو كه له‌پێناو ئازادى و سه‌رفرازيدا ئاماده‌ى گيانبهخشین و هه‌موو قوربانيدانێك بوو. له شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه هه‌رگيز كۆڵ نادات و په‌يام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول به رابهرايهتيى بارزانيى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه.
كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لايه‌نه‌كانى كوردستان به ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه له كۆتاييدا راپه‌ڕينى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له لێكگهيشتنى هاوبه‌ش دهكهينهوه كه ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
يادى شۆڕشى گوڵان به‌رز و پيرۆز بێت، سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
26ى گوڵانى 2024