نۆریای هاوسەری چاڤی، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە سۆشیال میدیا، شانازی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ دەربڕی، دوای ئەوەی بە بڕیاری ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە، دوورخستنەوەی چاڤی هاوسەرەکەی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی ڕاگەیاند.
لە میانی لێدوانەکانیدا، نوریە گوتی: ناتوانم لەوە زیاتر شانازیتان پێوە بکەم، پیرۆزە لە هەموو شتێک کە بەدەستتان هێناوە، شتەکان ئاسان نەبوون، ئێوە باشترینن، ئێمەش کە ئێوە دەناسین، بە باشی ئاگادارین.
ئاماژەی بەوەشکرد: تۆ لە هەموو شتێکدا نموونەی و هەمیشە ڕاستگۆیت لەگەڵ بەهاکانت، خۆشم دەوێیت چاڤی.
ئەم قسانە وەک دەربڕینی پشتگیری نۆریا بۆ هاوسەرەکەی لەم کاتە سەختەدا دێن، کە ستایشی دەستکەوت و بەها کەسی و پیشەییەکانی دەکات.









