پەرلەمانی عێراق، دەنگی بە هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دا، بەو پێیەش تەمەنی كۆمسیۆن شەش مانگ درێژ كرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار، پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، هەمواری دووەمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی پەسند كرد.
بەگوێرەی ئەوەی لە هەمواری یاساكەدا هاتووە، تەمەنی كۆمسیۆن بۆ ماوەی شەش مانگ درێژكراوەتەوە تا 7/1/2025.
پەرلەمانتاران ئاماژەیان بۆ كردووە، ئامانج لە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بۆئەوەیە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكات.