بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشەبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، دوو بازرگانی مادە هۆشبەرەكان گیران.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی ئایار، دوو تۆمەتبار گیران و بڕی 850 شریت واتا هەشت هەزار و 500 دەنكە حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەردا گیرا.
باس لەوەش كراوە، گرتنی ئەو دوو تۆمەتبارە، لە بەردەوامی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بوو، كە دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوێنێ تیمێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە چالاكییەكدا، توانییان دوو تۆمەتبار كە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەكرد بگرن.
ئێستە هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان راگیراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدان بۆ ئاشكراكردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە .