ئازاد حاجی مه‌حمود
په‌كه‌كه به‌و خه‌یاڵه ده‌ژی، گوایه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕێی لێدوان (داخویان)ـه‌كانیه‌تی، له‌خۆی ناپرسێته‌وه ئه‌رێ ده‌بێ كێ گوێمان لێ بگرێت؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له چه‌ند دۆڵێكی هه‌رێمی كوردستان، كۆماری پڕ له خه‌یاڵی ڕاگه‌یاندووه. له‌و كۆماره‌دا، كه بڕیارده‌ر و جه‌ماوه‌ر هه‌ر خۆیانن، به حوكمڕانییه‌كی توند ئه‌و دۆڵ و كێوانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و منداڵ و مێرمنداڵانه‌ی، له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به‌ره‌و كۆماری خه‌یاڵ ده‌ڕفێندرێن، ده‌كرێنه ئامانج و ده‌یانكوژن، به كه‌سوكاریشیان ده‌ڵێن له شه‌ڕ كوژران.
به درێژایی 30 ساڵی ڕابردوو، په‌كه‌كه به‌یاننانه و لێدوان له دژی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رده‌كات، هه‌موویشی ئه‌وه‌یه پارتی به‌وه نۆمه‌تبار ده‌كات، ده‌ستی له‌گه‌ڵ توركیا تێكه‌ڵاو كردووه. له نوێترین داخویاندا، دیسان ئه‌و قه‌وانه لێ ده‌دات و ده‌یڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌یاڵپڵاویی سه‌رانی په‌كه‌كه لێ بگه‌ڕێن، دانیشتوانی كۆماره‌كانی خه‌یاڵیش تێ ده‌گه‌ن، كه جگه له به‌زۆر هێندراو و به كۆیله‌بووه‌كانی ئه‌و دوو سێ كۆماره‌ی دۆڵه‌كانی كوردستان و ئه‌وانه‌ی به پێی (دوژمنی دوژمنم دۆستمه) كه‌یفیان به لێدوانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌كانی په‌كه‌كه سازه، كه‌سی دی تاقه‌تی گوێگرتنی له‌و جۆره داخویانانه نه‌ماوه.
جارێ ده‌بێ پرسیار بكه‌ین، په‌كه‌كه بۆچی له هه‌رێمی كوردستانه، به چ هه‌قێك قسه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ست له كاروباری وه‌رده‌دات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، هه‌ركه‌سێك مێژووی په‌كه‌كه‌ی جه‌میل بایك بخوێنێته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌و كتێبه پێت ده‌ڵێت، بۆچی خه‌ڵك ده‌كوژن و سوپای توركیا په‌لكێشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
په‌كه‌كه وا ده‌زانێت، ئه‌و چه‌ند وشه سواوانه‌ی زیاتر له 30 ساڵه ده‌یانڵێته‌وه، زانیاری تازه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خورمایه‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ده‌یخۆن، دنكه‌كانیان له گیرفانی خه‌ڵكی كوردستان دایه. په‌كه‌كه په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، به كارێكی سیخوڕی له قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌و نێوه‌شدا په‌لاماری پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دات، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری خۆی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێكان، خاڵێكی گرنگه، كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه حكوومه‌ت سه‌قامگیریی نیشتمان و پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، په‌كه‌كه‌ش دێت، كار له‌سه‌ر تێكدانی ئه‌و سه‌قامگیرییه ده‌كات.
له‌م ڕۆژانه، كارێكی میدیایی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، چه‌واشه‌كرا و چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ش زۆر كاری له‌سه‌ر كرا، دوا جاریش په‌كه‌كه داخویانی ده‌ركردووه، ده‌ڵێ: ئه‌و بابه‌ته‌ی خه‌بات نووسیویه‌تی، سیخوڕییه، پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی په‌كه‌كه ده‌لێ نووسینی خه‌بات، له ئه‌سڵدا یه‌ك وشه‌ش هی خه‌بات نییه، به‌ڵكو قسه‌كانی(عه‌بدولكه‌ریم وه‌یسی) فه‌رمانده‌ی پێشووی په‌كه‌كه‌یه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشووی په‌كه‌كه له قه‌ندیل، پاش تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی نادروستی په‌كه‌كه، واز له ڕیزه‌كانی ئه‌و حزبه ده‌هێنێ، له‌و لێدوانه‌یدا بۆ باس‌نیوز، كه دواتر خه‌بات له‌و ئاژانسه‌ی هه‌واڵ وه‌ریگرت و بڵاوی كرده‌وه، ده‌ڵێ:”په‌كه‌كه به خیانه‌تی ده‌ره‌كی و ده‌ست له پشتدانی دوژمنانی كورد و كوردستان، په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، كاتێك ئێمه زانیمان ئه‌مانه خیانه‌ت ده‌كه‌ن، لێیان كشاینه‌وه، به‌ڵام چ كشانه‌وه‌یه‌ك، تا ئێستاش په‌كه‌كه له ڕێگای هێزێكی سیخوڕییه‌وه به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ن كه به‌جێیان هێشتوون و ده‌یانه‌وێت تیرۆریان بكه‌ن، چونكه په‌كه‌كه نهێنی زۆره، كه په‌كه‌كه خۆیان هۆكارن بۆ په‌لكێشكردنی توركیا بۆ خاكی كوردستان”.
په‌كه‌كه، كه داخویان ده‌دات، بۆچی ئه‌وه ده‌شارێته‌وه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی خۆی ئه‌و قسانه‌ی كردووه. مه‌به‌ستی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا ببات و بشارێته‌وه و شتێكی دی فڕی بدات، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌یه، به‌داخه‌وه میدیاكانی سه‌ر به یه‌كێتیش، كه خۆیان چه‌واشه‌كاری ئه‌و هه‌واڵه‌ی خه‌باتن، په‌كه‌كه‌شیان پێ فریوداوه، ده‌نا هه‌موو ئه‌و قسانه هی كادرێكی دیاری په‌كه‌كه‌یه، كه وازی لێیان هێناوه، نه‌ك ڕۆژنامه‌ی خه‌بات.