به‌پێی میدیاکانی ئێران، لەگەشتەکەیدا بۆ ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، هەلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران توشی روداو بوە، بەڵام تا ئێستا جۆری روداوەکە نەزانراوەو چارەنوسی هەلیکۆپەتەرەکە هێشتا بەنادیاری ماوەتەوە. میدیاکان دەشڵێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەو ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، پێشنوێژی حکومیی تەورێز و مالیک رەحمەتی، پارێزگاری شارەکە لەنێو ئەو هێلیکۆپتەرەدان کە تووشی رووداو بووە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی توانیوویه‌تی به‌ سه‌ختی بنیشێته‌وه‌.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، رووداوه‌كه‌ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌ بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، هێلیكۆپته‌رێك کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی تێدابوو، لە ناو خاکی وڵاتەکەی کەوتووەتەخوارەوە.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، تائێستا هیچ زانیارییەک نییە کە ئایا زیانی گیانی هەیە یاخوود نا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیمه‌كان به‌ رێگه‌وه‌ن، تاكو بگه‌ن به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌ ئێرانییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به‌ هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌له‌فۆنی گشت سه‌رنشینان داخراوه‌.