
عەبدولسەتار ڕەمەزان رۆژبهیانی
ڕابردوودا، چەندین سەردان و دیداری سەركەوتوو و جیاووكی ئەنجامدا، كەسایەتییە سادە و سیما بە زەردەخەنە و ڕاستگۆیەكەی، قسە و بانگەشەكانی، كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر بەگەنكردن و بەگوێكردنی زۆر كەس هەبوو. ئەو لاوە كوردە عێراقییە، كە گۆشكراوی دەستی مامی، سەرۆك مەسعود بارزانییە و هێز، پتەوی و خۆڕاگریی لەسەر هەڵوێستەكان لەمەوە وەرگرتووە، ئاكار و خەسڵەتەكانی باوكی شەهیدی، ئیدریس بارزانی، كە ڕاستگۆیی، قوربانیدان و نزیكبوونە لە خەڵكی لەمەوە وەرگرتووە، كاریزما و كەسایەتی بەهێزەكەشی لە باپیرەی، سەركردەی مێژوویی مەلا مستەفا بارزانی بە میرات وەرگرتووە، ئەمەش ئاكار و تازیاریی پێ بەخشیووە، وای كردووە خاوەن بەگەنترین و كاریگەریترین كەسایەتی لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و ناوچەكە بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین سەردان و دیداری سەركەوتوو و جیاووكی ئەنجامدا، كەسایەتییە سادە و سیما بە زەردەخەنە و ڕاستگۆیەكەی، قسە و بانگەشەكانی، كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر بەگەنكردن و بەگوێكردنی زۆر كەس هەبوو. ئەو لاوە كوردە عێراقییە، كە گۆشكراوی دەستی مامی، سەرۆك مەسعود بارزانییە و هێز، پتەوی و خۆڕاگریی لەسەر هەڵوێستەكان لەمەوە وەرگرتووە، ئاكار و خەسڵەتەكانی باوكی شەهیدی، ئیدریس بارزانی، كە ڕاستگۆیی، قوربانیدان و نزیكبوونە لە خەڵكی لەمەوە وەرگرتووە، كاریزما و كەسایەتی بەهێزەكەشی لە باپیرەی، سەركردەی مێژوویی مەلا مستەفا بارزانی بە میرات وەرگرتووە، ئەمەش ئاكار و تازیاریی پێ بەخشیووە، وای كردووە خاوەن بەگەنترین و كاریگەریترین كەسایەتی لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و ناوچەكە بێت.
دیدارەكانی نێچیرڤان بارزانی، لەسەر ئەو سێگۆشە بەهێزە جووڵەی كرد، كە دەوری هەرێمی كوردستانی داوە و كاریگەریی لەسەریدا هەیە، مەبەستمان بەغدا، ئەنقەرە و تارانە، سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ زۆربەی ئەو هێز و لایەنە سیاسیانەی، كە لە بواری سیاسی و كۆمەڵایەتیدا كاریگەرییان لەسەر دیمەنی عێراقدا هەیە، زۆربەی ئەو كەسانەش كە بارزانی چاوی پێیان كەوتبوو، لێدوانی ئەرێنیان هەبوو، بەوەی ئاسانترین، تێگەیشتووترین و بەگەنترین كەسایەتی لە شەقام و كۆمەڵگەی سیاسیی عێراقدا هەیە. هەوڵ و هەڵوێستەكانی بارزانی، چاوی دابوویە سەر جەختكردنەوە لەسەر پێویستی پێكەوەژیان، لێبوردەیی و برایەتی لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكانی عێراقدا.
پێشوازی و دیدارەكانی لەگەڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ هەولێر، كە تێیدا بەرژەوەندی عێراق و ئامانجی نیشتمانی، ئەو تەوەر و بنەمایە بوو، كە وای لەم سەردانە كردە، ببێتە پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هەڵوێستی هەرێمی پابەند بە دەستوور و یاساو، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دۆستایەتی و ڕێزگرتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە شێوەیەك كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم، عێراق و وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت، پەرەی پێ بدات و پتەوتری بكات.
سەردانە فەرمییەكەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بۆ ئێران، بووە گەورەترین و گرنگترین ڕووداو، لەڕووی كاریگەریی و بەدیهێنانی ئەنجامی ئەرێنی كەتواریی لەسەر زەوی بۆ هەرێم و تاران بەیەكەوە، هەرێمی كوردستان، كە بەدەست چەندین كێشە، گرفت و ئاڵنگاریی لە بابەتەكانی مووچەی فەرمانبەران، هەناردەكردنەوەی نەوت، هەوڵەكانی بچووككردنەوە و نەهێشتنی تایبەتمەندی و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی فیدراڵی دەناڵێنێت، جگە لە هێرشە چەند جارییەكان بۆ سەر هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێم، بە بیانوو و پاساوی بەگەن نەكراو و ناڕاستەقینە، دەبوو سەرۆك نێچیرڤان، ڕۆڵی خۆی وەك ئەندازیاری كوژاندنەوەی ئەو كێشە و ئاگرانە بگێرێت، كە لە هەرێم ڕوو دەدەن. كەسایەتییە بەگەنكراوەكەی بۆ چوونە تاران و دیدارەكانی لەگەڵ هەموو سەركردەكانی ئێران، كە بارودۆخە ڕاستی و ڕاستگۆ، تەواوەكەی هەرێم، سەركردە سیاسییە بەشدارەكانی لە وەفدی سەرۆكایەتی میوانی بۆ ڕوون كردنەوە، توانی ئاگرەكان بكوژێنێتەوە و سەهۆڵی نێوان هەولێر و تارانیش بتووێنێتەوە.
ئێران دەیان جار پایتەختی هەرێمی كوردستانی بە هەژەك بۆردومان كردووە، سەدان جاریش هێرشی كردووەتە سەر ئەو هێز و بزاوانەی پەیوەندییان بە تارانەوە هەیە، دوایین جاریش بۆردومانی كێڵگەی غازی چەمچەماڵ بوو، كە جیهان بە بایەخەوە سەیری نەوت و غازی كوردستان دەكات، بۆیە پێویستی بە سەردانێكی مێژوویی هەبوو، بۆ ئەوەی كێشەكان نەهێلێت، دەست بخاتە سەر چارەسەرییەكان و بەرپرسیاریەتییەكانی جێبەجێكردنیش دابەش بكات.
سەركەوتنی دیدار و سەردانەكانی بارزانی، بوونی ویستێكی باش لە بەغدا، تاران و ئەنقەرە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمدا هەبوو، ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمیش، وای لێ كردووە ببێتە بەشێك لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و هەموو جیهان، جگە لە گەشەكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق، كە ساڵانە دەگاتە 50 ملیار دۆلار، هەروەها ڕۆڵی گرنگی هەرێم لەو نەوت، غاز، ئاو و سەرچاوەی سروشتی و مرۆییانەی هەیەتی، لەگەڵ هەڵوێستی ژیرانەی سەركردە و گەلەكەی، لە ڕێزگرتن و بەگەنكردنی ئەویتر، كولتووری پێكەوەژیان، لێبوردەیی، فرەیی و برایەتی لە هەرێمدا، كە كردوویەتی بە هاوبەشێكی گرنگ و متمانەپێكراو لەلایەن هەمووانەوە.
و: ڕەمزی میرەكانی