لەبارەگای مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، پێشوازی لە دەستەی کارگێڕی و تیپی کاراتێی کچانی یانەکەی ئاڵا كرا، بەبۆنەی ئەو ئەنجامەی لە خولی كاراتێی یانەكانی عێراق بەدەستیان هێنا، كە لەسەر ئاستی پێشكەوتووان پلەی دووەم و لە ئاستی خوار 21 ساڵ پلەی سییەمیان بەدەستهێنا. لەو دیدارەدا نێچیرڤان كەلاری سكرتیری یەكێتی قوتابیانی كوردستان دەستخۆشی لەو ئەنجامانە كرد كە لە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بەدەستیان هێناوە، هیوای خواست لەداهاتوودا ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنن، هەروەها نێچیرڤان كەلاری هەموو ئامادەباشییەكی دەربڕی لە پشیتیوانی كردنیان.
جیی باسە، پاڵەوانیەتییەکە لە لەشاری سلیمانی بەرێوەچوو ،بەبەشداری زیاتر لە 30 یانە بەڕێوەچوو.
*ئەنجامی تاکە کەسیش بەم شێوەیە بوو:-
ئالە گەنجە لە ئاستی خوار 21ساڵ پله ی یه که م
لاڤین مەریوان ئەحمەد لە ئاستی لاوان پلەی یەكەم
ئالە گەنجە لە ئاستی پێشکەوتوان پلەی دووەم
نێرگز جەلال لە ئاستی پێشکەوتوان پلەی سێیەم
میدیا بێخود لە ئاستی خوار 21ساڵ پله ی سێیه م
بێریڤان بێخود لە ئاستی پێشکەوتوان پلەی سێیەم
لاڤین مەریوان احمد/ئاستی پێشکەوتوان/پله ی سێیه م
لاڤین مەریوان/ئاستی پێشکەوتوان لە کاتا /پله ی سێیه م