بەپێی هەندێک ڕاپۆرت كە لە ئەڵمانیا بڵاوكراونەتەوە، تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن، لە وەرزی داهاتوو دەمێنێتەوە.
ئیدارەی یانە باڤارییەکە لە سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا ڕەزامەندی دەربڕیبوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە، بەڵام دوای ئەوەی نەیانتوانی جێگرەوەیەک بدۆزنەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە توخێل یەدەگ بەردەوام بێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیدارەی یانە باڤارییەکە پەیوەندییان بە ئونای ئیمری ڕاهێنەری ئیسپانییەوە کردبوو لە یانەی ئەستۆن ڤێلا و یولین لۆپێتێگی، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن.